AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
دووشەممە

٤ ئازار ٢٠٢٤

٨:١٣:٣٤ د.ن
1442225

هەڵوێستی مەسعود بارزانی سەبارەت بە مانەوەی ئەمریکا لە عێراق

سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێكهاته‌كان و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان رایگه‌یاند: "ئه‌مه‌ پرسێكی نیشتمانییه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان، پێویسته‌ له‌م روانگه‌یه‌وه‌ درك به‌ مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر بکرێت.

 به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌ سه‌ڵاحه‌دین مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی پێشوازی له‌ گلین مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا له‌ عێراق كرد و له‌دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی ئوسترالیا ستایشی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان كرد، خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ خسته‌ڕوو.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق باس كرا، مه‌سعوود بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ئه‌مه‌ پرسێكی نیشتمانییه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان، پێویسته‌ له‌م روانگه‌یه‌وه‌ درك به‌ مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر بكرێت".

342/