AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
یەکشەممە

٣ ئازار ٢٠٢٤

٧:٢٥:٥٢ د.ن
1441980

برسیەتی منداڵان لە غەززە قەیرانێکی تۆقێنەرە

بەرپرسی جێبەجێکاری یوونیسێف ڕایگەیاند کە یەک لەسەر شەشی منداڵانی ژێر دوو ساڵی باکووری غەززە برسین.

سندوقی پاڵپشتی لە منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان یوونیسێف ڕایگەیاند کە لە هەر شەش منداڵی ژێر دوو ساڵی دانیشتووی غەززە یەکیان تووشی کەمبوونی خۆراکی چڕ بووە.

کاترین ڕاسێل بەرپرسی جێبەجێکاری یوونیسێف بە ڕاگەیاندنی ئەو بابەتە نیسبەت بە درێژەی شەڕ لە غەززە نیگەرانی دەربڕی.

ڕێکخراوی بەرنامەی جیهانی خۆراکیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک نیسبەت بە قەیرانی برسیەتی لە کەرتی غەززە هۆشداریی دا و ڕایگەیاندووە کە برسیەتی باکووری غەززەی گرتووەتەوە.

342/