AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
یەکشەممە

٣ ئازار ٢٠٢٤

٧:٢٤:٠٧ د.ن
1441977

ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم وەدرۆ خرایەوە

ئەنجومەنی کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانی بەرهەمهێنەری نەوت لە هەرێمی وکردستان هەر جۆرە ڕێککەوتنێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی وەدرۆ خستەوە.

 ئەنجومەنی پیشەی نەوتی هەرێم، بریتی لە هەشت کۆمپانیای نەوتی دەرەکی ڕایگەیاند لێدوانەکانی هەندێک بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاست نییە.

ئەو ئەنجومەنە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک جەختی کرد هەناردەی نەوتی هەرێم کە نزیک بە یەک ساڵە دوای سکاڵای عێراق لە تورکیا بە بۆنەی هەناردەی نەوتی سەرخۆی نەوتی هەرێم، ڕاگیرابوو، ئێستاش هەر ڕاگیراوە و هیچ ڕێککەوتنێک لە سەر هەناردەی دووبارەی لە ڕێگای تورکیاوە نەکراوە.

342/