AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
یەکشەممە

٣ ئازار ٢٠٢٤

٧:٢٣:٣٥ د.ن
1441976

ڕێکكه‌وتنى نێوان ئەمریکا و پێشمەرگە تا ساڵى 2026 به‌رده‌وام ده‌بێت

به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای ده‌كات کە ئەمریکا لەهاوکاریى‌و هەمانگی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە.

 لیوا عوسمان محەممەد بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن‌ و هۆشیاریی لەوەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: "ئەمریکا هاوکار و هەمانگی زۆرباشی هێزەکانی پێشمەرگەی کردوەو توانیویەتی لەڕێگه‌ی ئاسمانی‌و زەویەشەوە هاوکاریی بکات".

ئاشكراشیكردوه‌، "لەئیستادا هاوکاریی‌و هەماهەنگی هێزەکانی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامە لەپڕۆسەی ڕاوێژکاریی‌و لۆجستی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، ئەوان درێغییان نەکردوە، دواتر ڕێککەوتنێکی هاوبەش لەنێوان هەردولادا هەیە، به‌گوێره‌ى ئەو ڕێککەوتننامەیەو ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە هاوکاریی‌و کۆمەکەکان بەردەوامدەبێت تاکو ساڵی 2026".

342/