AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
شەممە

٢ ئازار ٢٠٢٤

٨:٤٣:٠٦ د.ن
1441756

دەوڵەتەکانی ناوچەکە هەمبەر پرسی فەلەستین خەمساردن

سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدار لەگەڵ ئەمیری قەتەر لە تووشبوونی دەوڵەتەکانی ناوچەکە بە بێ کرەوەیی و ترسی لەڕادەبەدەر هەمبەر پرسی فەلەستین ڕەخنە گرت

 سەید ئیبراهمی ڕەئیسی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پەراوێزی حەوتەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتانی هەناردەکاری گاز لە ئەجەزایر لە یداری شێخ تەمیم بێن حەمد بێن خەلیفە ئال سانی بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە وێڕای ڕەخنە لە کردەوە نەنواندنی هەندێک وڵاتانی ئیسلامی هەمبەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل وتی: لە کاتی بەڕێوچوونی کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوی وڵاتانی هاریکاری ئیسلامی لە ڕیاز تا ئێستا هیچ هەوڵێکی کردەیی کاریگەر بۆ ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەزز نەدراوە و هەر پێوەندی ئابووری هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ ئیسرائیل درێژەی هەیە.

سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدار لەگەڵ ئەمیری قەتەر لە تووشبوونی دەوڵەتەکانی ناوچەکە بە بێ کرەوەیی و ترسی لەڕادەبەدەر هەمبەر پرسی فەلەستین ڕەخنە گرت و وتی فەلەستن ئێستا چاوەڕێی پاڵپشتی ولاتانی عەرەبی و ئیسلامییە کەچی هەندێک لە وڵاتەکان هەمبەر پرسی ئەوان بێ کردوە ماونەتەوە.