AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
شەممە

٢ ئازار ٢٠٢٤

٨:٤١:٤٥ د.ن
1441753

مەجلیسی دوازدەهەمی ئێران بە 25 دەنگ پێکدێت/ بەشداریی 40 لەسەدی خەڵک

بەپێی دوایین زانیارییەکان بە ئامادەبوونی 25 ملیۆن کەس، هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و خوبرەکانی ڕێبەری لە ئێران، بە بەشداری 40%ی خەڵک تێپەڕی.

سەرەڕای هەوڵی میدیا بیانییەکان بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردن و هەوڵدان بۆ پێشگرتن لە بەشداری خەڵک و نەچوونیان بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان، نزیکەی ٢٥ ملیۆن کەس بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە .

ئاماری کۆتایی بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بە زیاتر لە ٤٠% ڕاگەیەندراوە.

لە دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و شەشەمین خولی مجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری لە ئێران 61 ملیۆن و 172 هەزار و 298 کەس دەیانتوانی دەنگ بدەن کە 30 ملیۆن و 945 هەزار و 133 کەسیان پیاو و 30 ملیۆن و 227 هەزار و 165 کسیان ژن بوون.

ڕۆژی هەینی 11ی ڕەشەمە دەنگدان لە 59 هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری وڵات بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری کاتژمێر 8ی بەرەبەیانی دەستیپێکردووە و تا کاتژمێر 12ی شەو بەردەوام بوو.

342/