AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
پێنجشەممە

٢٩ شوبات ٢٠٢٤

٩:٢٢:٣٤ د.ن
1441336

لەوانەیە کێشە ناوخۆییەکان ببێتە هۆی ڕووخاندنی هەرێمی کوردستان

یەروان سەعید هۆشداریی دا ئەگەر کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم درێژەی هەبێت، گوشارەکانی بەغدا لە دژی ئەو ناوچە زیادی دەکات و ئەوە خۆی بەستێنی ڕووخاندنی ئەو ناوچە دەبێت.

 دادگای فیدراڵی عێراق لە یەک ساڵی ڕابردوودا هەندێک بڕیاری لە دژی دەسەلاتەکانی هەرێمی کوردستان دەرکردووە لەوانە قەدەغەی فرۆشی نەوتی خاوی لەلایەن هەرێمەوە، دەرکردنی مۆڵەتی پێدانی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە و هەڵوەشاندنەوەی 11 کورسی کەمایەتە ئایینییەکان لە پەرلەمانی هەرێم.

یەروان سەعید هۆشداریی دا هەوڵ نەدانی جیدی پارتە کوردستانییەکان بۆ پێکهێنانی یەکگرتوویی و هەروەها هەوڵ نەدانی جیدی بۆ دانوستانی قایم و ئامانجدار لەگەڵ حکومەتی ناوەندی دەتوانێت لە کۆتاییدا بوونی ئەو ناوچە خاتە مەترسییەوە.

342/