AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
پێنجشەممە

٢٩ شوبات ٢٠٢٤

٩:٢٢:٠٧ د.ن
1441335

شۆرای نیگابان؛ناوەندێکی کاریگەر لە پێکهاتەی چاوەدێری و بڕیاردانی ئێران

شۆرای نیگابان (ئەنجومەنی چاوەدێری) بریتی لە 12 ئەندام واتا 6 فەقێ و 6 مافزان، ڕۆڵی کاریگەریان لە چاوەدێری و بڕیاردانی گەورە لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەستۆیە.

 گرووپی نێودەوڵەتی:شۆرای نیگابان لە گرینگترین ناوەندەکانی بڕیاردان و چاوەدێری سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران دێتە ئەژمار کە بە مەبەستی لێکدانەوەی جیاوازییەکانی نێوان پەسەندکراوەکانی مەجلیس لەگەڵ ئەحکامی ئیسلام و دەستوور پێک هاتووە.

کەواتە فەلسەفەی پێکهاتنی شۆرای نیگابان کە ئەمڕۆ حەوتەمین خولی تێدەپەڕێنێت دەتوانین لە سێ بابەتدا کورت بکەینەوە: ئیسلامی بوونی یاساکان، پارێزەری لە دەستوور و سەروەریی ویلایەتی فەقێ.

تایبەتمەندییەکان و شێوەی هەڵبژاردنی ئەندامەکان

شۆرای نیگابان لە 6 فەقێ و 4 مافزان پێک دێت. فەقێکان لەلایەن ڕێبەرەوە دەست نیشان دەکرێن و مافزانەکانیش لەلایەن سەرۆک دەسەڵاتی دادەوە بە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی دەناسرێن و بە دەنگی مەجلیس دەبنە ئەندامی شۆرا. هەروەها لەکار لابردن و قبووڵ یدەست لەکار کێشانەوەی فەقێکان لە ئەستۆی ڕێبەرە و بۆ مفزانەکانیش لە ئەستۆی سەرۆکی دەسەڵاتی داد و سەرۆکی مەجلیسە.

ئەندامانی شۆرا لە هەر خولێکدا بۆ ماوەی شەش ساڵ هەڵدەبژێردرێن کە هەر سێ ساڵ جاریک نیوەیان دەگۆڕدرێت. فەقێ بوون، دادپەروەری و ئاگایی لە دۆخی سەردەم و پرسی ڕۆژ، مەرجەکانی ئەندامێتی فەقێکان و مەرجی هەڵبژاردنی مافزانەکانیش شارەزایی لە ماف و موسڵمان بوونە.

پێکهاتەی شۆرا

شۆرای نیگابان خاوەن دەبیرخانە و پێکهاتەی ئیداری لێزانی و خاوەدن بەرپرسێک، قایمەقامێک و وتەبێژێکە بۆ ماوەی یەک ساڵ هەڵدەبژێردرێت. بەرپرس و قایمەقام ئەبی لە ئەندامەکان بن بەڵام وتەبێژی دەتوانێت لە دەرەوەی شۆراش هەڵبژێردرێت.

کۆبوونەوەی شۆرای نیگابان دوو ڕۆژ لە هەفتەدا بەڕێوە دەچێت. کۆبوونەوەکان بە ئامادەبوونی حەوت ئەندام فەرمییە بەڵام لە کاتی زرووری و دەنگداندا، 9 ئەندام ئەبێ بەشدار بن.

ئەرک و دەسەڵاتەکانی شۆرای نیگابان

ئەرکەکانی شۆرای نیگابان بە گوێرەی دەستوور:

ئەبێ هەموو یاسا و ڕێساکانی کۆمەڵگا و پەسەندکراوەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە هەموو بوارەکان بە پێ یاسا ئیسلامییەکان بێت و لێکدانەوەشی لە ئەستۆی ئەو شۆرایەیە.یەک گرتنەوەی یاساکان لەگەڵ دەستوور: ناسینەوەی کۆک بوون یان ناکۆکی پەسەندکراوەکانی مەجلیس لەگەڵ دەستوور لە ئەستۆی شۆرای نیگابانە و ئەگر لەگەڵ دەستوور یەک نەگرنەوە دەنێردرێتەوە مەجلیس و ئەگەر مەجلیس و شرای نیگابان لە پەسەندکراوێکدا کێشەیان هەبێت دەنێردرێتە مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات.شی کردنەوەی دەستوورچاوەدێری بەسەر هەموو هەڵبژاردنەکان و گشت پرسییەکان لە تەواوی قۆناغەکانیاندا.بەشداری لە هەنێک ڕێوڕەسم و شۆراکان

بە پێ دەستوور، ئەندامانی شۆرای نیگابان پێویستە لە هەندێک ڕێوڕەسم بەشداری بکەن و لە هەندێک لە شۆراکانیش ئەندام بن.لە خوارەوە شرۆڤەکەی دێت:

1-5 بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمار

2-5 بەشداری لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی:

بۆ خێرا کردنەوەی ڕەوتی پەسەندکردنی یاساکان، ئەندامانی شۆرای نیگابان دەتوانن لە کاتی گفتوگۆ سەبارەت بە گەڵاڵەکان بچنە مەجلیس.

3-5 بەشداری لە شۆرای ئاوڕدانەوەی دەستوور:

هەموو ئەندامانی شۆرای نیگابان ئەندامی شۆرای ئاوڕدانەوە بەسەر دەستووریشن.

بەشداری لە شۆرای کاتیی ڕێبەری:

بە پێ مادەی 111 ی دەستوور ئەگەر ڕێبەر بەهۆی نەخۆشین یان ڕووداوێکی دیکە بە شێوەی کاتی توانای جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی نەبێت یان لە کاتی کۆچی دوایی، دەست لەکار کێشانەوە یان دوور خستنەوە لەلایەن مەجلیسی خوبرگانەوە، تا کاتی ناساندنی ڕێبەری نوێ، شۆرایەک بریتی لە سەرۆک کۆمار، سەرۆکی دەسەڵاتی داد و یەکێک لە فەقێکانی شۆرای نیگابان بە هەڵبژاردنی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانید ەسەڵات ، بە شێوەی کاتی ئەرکەکانی ڕیبەر جێبەجێ دەکەن.