AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
پێنجشەممە

٢٩ شوبات ٢٠٢٤

٩:٢١:١٢ د.ن
1441333

مانگیلەی پارس 1 بە سەرکەوتوویی نێردرایە بۆشایی ئاسمان

مانگیلەی لێکۆڵینەوەیی-چاوەدێری پارس 1 بە سەرکەوتوویی لە خولگەی 500 کیلۆمەتری نێردرایە بۆشایی ئاسمان.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە دەی ڕەشەممەی ئەمساڵ، مانگیلەی پارس 1 لەلایەن هاوێژەری سایوزەوە لە بنکەی هاویشتنی وستوچنی ڕووسیاوە نێدرایە گەردوون و بە سەرکەوتووییەوە لە خولگەی هەتاو ئاهەنگ لە بەرزایی 500 کیلۆمەتری لە ئاستی زەوی جێگیر بوو.

ئەو مانگیلە لێکۆڵینەوەییە 134 کیلۆگرامە و سێ کامێرای هەیە و زانیاری لە سێ لایەنی بینراو، خواروو سووری شەپۆلی کورت و خواروو سووری گەرمایی وەردەگرێت. لایەنی ڕەنگی و خواروو سووری شەپۆلی کورتی ئەو مانگیلە لە کەمتر لە 100 ڕۆژدا سەدا 95 ی خاکی ئێران وێنەگری دەکات.