AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
پێنجشەممە

٢٩ شوبات ٢٠٢٤

٩:٢٠:٣٧ د.ن
1441332

پێوەندیی بەغدا و تاران زۆر پتەوە/ سوورین لەسەر دەرکردنی ئەمریکا لە عێڕاق

سەرۆک کۆماری عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵێکی سعوودی بە ئاماژە بە پێوەندیی قایمی بەغدا لەگەڵ تاران وتی: دەستێوەردانی بیانی لێکەوتەی نەرێنی لەسەر عێراق هەبووە و خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکاین بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق.

 سەرۆک کۆماری عێڕاق لە گفتوگۆیەکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلحەدەسی عەرەبستان سەبارەت بە پێوەندییە سیاسییەکانی ئێستای عێراق لەگەڵ دراوسێکانی وتی: عێراق پێوەندییەکی چڕو پڕی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و ئایینییەوە هەیە.

عەبدوللەتیف ڕەشید بە ئاماژە بە ئەوەی کە بەغدا خەریکی هاوئاهەنگی لەگەڵ واشةتۆن بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراقە، وتی: کشانەوەی ئەو هێزانە لە وڵات بڕیارێکە کە حکومەت بە هاوئاهەنگی پارتە سیاسییەکان و پەرلەمان داویە.