AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
پێنجشەممە

٢٩ شوبات ٢٠٢٤

٩:٢٠:٠٧ د.ن
1441331

زانایانی ئەهلی سوننە بۆ ڕێبەری ئێران: هەڵبژاردنەکان نمانەی هێز و ورەی نەتەوەییە

هەزار پێش نوێژی هەینی ، زانایان و بانگەشەکارانی ئایینی ئەهلی سوننەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری ئێران، هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی خوبرگانی ڕێبەری و شۆرای ئیسلامیان نمانەی هێز و ورەی نەتەوەیی وەسف کرد.

پێش نوێژەکانی هەینی ئەهلی سوننەی ئێران لە ئەو نامەیەدا هێناویانە کە ئیزن نادەین نەیاران بە ئاژاوەگێڕی و دەستە دەستە کردنی خەڵک، دوژمنان شاد و هیوادار بکەنەوە.

لە دەقی ئەو نامەیەدا هاتووە: بێ گومان بەختەوەری ئێران و ئێرانی گرێ دراوە بە یەکگرتوویی و هاودڵی هەموو چینەکانی گەلەوە و ئامانجەکانی ئێوە وەکوو چرای ڕوون کەرەوەی کۆمەڵگا دەتوانێت بەشداری لانی زۆر و هەڵبژاردنێکی باش بۆ گەلی ئێرانبهێنێتە ئاراوەو ببێتە هۆی گەشەی ئێرانی ئیسلامی.

ئێمە کۆمەڵێک لە پێش نوێژەکانی هەینی وەکوو نمانەکانی یەکگرتوویی و هاودڵ، ڕایدەگەیێنین کە خەڵکی ئێران سەرەڕای هەر ئێتنیک و ئایینێک بە تێگەییشتنی ڕاست لە دۆخی هەستیاری جیهان، بەتایبەتی ئاژاوەگێڕی ستەمکارانی جیهان و جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە، لە درێژەی پارێزەری لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەنگدان بە ماف و ئەرکی هەموو ئێرانییەکان بۆ بەشداری لە دیاری کردنی چارەنووسی خۆمان دەزانین و ئیزن نادەین نەیاران بە ئاژاوەگێڕی و دەستە دەستە کردنی خەڵک، دوژمنان شاد و هیوادار بکەنەوە.

لە کۆتاییشدا داوا لە هەموو زانایان و بانگەشەکارانی ئایینی دەکەین هەموو هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ بانگهێشت کردنی خەڵک بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن.