AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
پێنجشەممە

٢٩ شوبات ٢٠٢٤

٩:١٨:١٥ د.ن
1441327

تورکیا هێرشیکردەسەر شەنگال / قوربانیی هەیە

تورکیا ئۆتۆمبێلێکی یەکینەکانی پاراستنی شەنگالی لەڕێگەی درۆنەوە کردە ئامانج.

 لە گوندی قەسرکێ لە ناوچەی وردییە بە درۆن ئۆتۆمبێلێکی یەکینەکانی پاراستنی شنگال کراوەتە ئامانج، سەرچاوەکانی هەواڵیش دەڵێن هێرشەکە لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراوە.

ئەو شوێنەی کە تورکیا هێرشەکەی تێدا ئەنجامداوە، دەکەوێتە ناحیەی تل عوزێر سەر بە قەزای بەعاج لە سنووری پارێزگای نەینەوا، لەوێ یەکینەکانی پاراستنی شەنگال بونیان هەیە.

تا ئێستا زیانەکانی ئەو هێرشە نەزانراوە، بەڵام سەرچاوە هەواڵییەکان دەڵێن کوژراو و بریندار هەیە.