AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٧ شوبات ٢٠٢٤

٨:١٣:٢٥ د.ن
1440902

حزبوڵڵا بنکەی ئیسرائیلی میرۆنی مووشەکباران کرد

چڕ بوونەوەی هێرشە زەوینی، ئاسمانی و دەریاییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و بەرزبوونەوەی هێرشی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرت ڕۆژاوا لە نوێترین هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە فەلەستینە.

 گرووپی نێودەوڵەتی: کەرتی غەززە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی هەمەلایەنەیی ئەرتەشی ئیسرائیل و بەجێمانی ژمارەیەکی زۆری شەهید و بریندار لە نێوان فەلەستینییە بێ تاوانەکانی بەخۆوە بینیوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە هێرشی تۆپخانەیی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەگەلێک لە باشووری لوبنان هەواڵ دەدەن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە چەند خولەک پێش ئەو ڕووداوە، سەرچاوە عبری زمانەکان لە هێرشی مووشەکی بەربڵاو لە باشووری لوبنانەوە بۆ ناوچەی ئەلجەلیلی عولیا لە باکووری ئیسرائیل هەواڵیان دا.

بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنانیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی چاوەدێری ئاسمانی میرۆن لە کێوەکانی جرمق بە ژمارەیەکی زۆری مووشەک هەواڵیان دا کە لە چەندین سەکۆی هاویشتنی مووشەکەوە هاوێژراوە.

342/