AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٧ شوبات ٢٠٢٤

٨:١٢:٥٩ د.ن
1440901

ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی هەسەدە لە کوردستانی سووریا

هێزەکانی سوریای دیموکرات له‌ كوردستانی سووریا رایگه‌یاند: ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ستپێكردووه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ بۆ گرتنى ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ر به‌ داعشن.

 فەرهاد شامی، وتەبێژی هەسەدە رايگەیاند : " ئه‌و ئۆپەراسیۆنەى كه‌ هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ ده‌ستیان پێكردووه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ى شاره‌ له‌و تیرۆرستانه‌ى له‌ناوچه‌كه‌ هه‌ن و به‌نهێنى كار ده‌كه‌ن لە حەسەکە و گوندەکانی دەوروبەری".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو کە "توانراوه‌ له‌ ماوه‌ى یه‌ك رۆژدا ئەنجامدا 15 چەکداری داعش و چەند لایەنگرێکی داعشیان دەستگیربكه‌ن و، لەنێویاندا ۲ چەکداری مەترسیدار هەبوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم شانانە لە هێرشەکانیاندا چەکی بێدەنگیان بەکارهێناوە."

342/