AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٧ شوبات ٢٠٢٤

٨:١٢:١٢ د.ن
1440899

کاریگەریی ڕاگرتنی تاوان و ژینۆساید دژی گەلی غەززە لە سەر ئاسایشی ناوچەکە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ڕاگرتنی تاوان و ژینۆساید دژی گەلی غەززە دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە هەبێت.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە ئامادەبوونی لە 55هەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: بەشداریکردن لەم کۆبوونەوەیە دەرفەتێک بوو بۆ ئەوەی زیاتر بزانین دەربارەی دۆسیەی مافی مرۆڤ چی بە سیاسی کراوە دژ بە ئێران، هەڵوێستەکانی تارانم ڕوون کردەوە و بۆچوونەکانی ئێران سەبارەت بە پێویستی ڕاگرتنی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە دژی خەڵکی غەززەم ڕاگەیاند.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتیشی: لەم سەفەرەدا تیشکمان خستە سەر گرنگی ئاسایشی سەقامگیر لە ناوچەکەدا، چونکە لە سایەی ئاسایشی سەقامگیردا دەتوانین گەشەسەندنی سەقامگیر و بازرگانی نێودەوڵەتی بەهێزترمان هەبێت، لەم ڕوانگەیەشەوە پێمان وایە ڕاگرتنی تاوان و ژینۆساید دژی خەڵکی غەززە دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی هەبێت لەسەر ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە.

342/