AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٧ شوبات ٢٠٢٤

٨:١١:٤٨ د.ن
1440898

کاتی کۆتایی هێنان بە داگیرکاری ئەمریکا لە عێراق گەییشتووە

گۆڤارێکی ئەمریکی بە ئاماژە بە بەرز بوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی عێڕاق لە هێزە داگیرکەرەکان ڕایگەیاند کە کاتی ئەوە هاتووە کە دەوڵەتی جۆبایدن لە بیری باشترین ڕێگا بۆ کەم کردنەوەی بوونی سەربازانی ئەمریکا لە عێڕاق بێت.

 لە دۆخێکدا کە ناڕەزایەتیی عێڕاقییەکان بە بوونی سەربازانی ئەمریکا زیادی کردووە، گۆڤاری ئەمریکی فارێن پالیسی لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە دوای تێپەڕینی 20 ساڵ لە داگیرکاری ئەمریکا لە عێراق، کاتی ئەوە هاتووە کە دەوڵەتی جۆبایدن لە بیری باشترین ڕێگا بۆ کەم کردنەوەی بوونی سەربازانی ئەمریکا لە عێڕاق بێت.

ئەو گۆڤارە ئەمریکییە ئاماژەی داوەتە سەر دۆخی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق دوای هێرشەکانی ئەم دواییە و جەختی کردووە کە واشنتۆن ئەبێ لەسەر بوونی خۆی لە عێراق ئاوڕدانەوەی هەبێت.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە عێراق دەتوانێت بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا بە شێوەی جیدی شوێنگیری بکات و بە تەنیایی هەڕەشەی داعشیش بەڕێوەبەری بکات لە ئو دۆخەدا بوونی بەربڵاوی هێزەکانی ئەمریکا قبووڵ نەکراوە.

342/