AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٧ شوبات ٢٠٢٤

٨:١٠:٥٧ د.ن
1440896

ئەمریکا دەیەوێت ڕەوتی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق درێژ بکاتەوە

سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ درێژ کردنەوەی ڕەتوی کشانەوەی سەربازانی ئەو وڵاتە لە عێراق هەواڵی دا.

 سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەوڵ دەدات لە ڕێگای دانوستانەوە سەبارەت بە کاتبەندی بۆ کشانەوەی هێزەکانی خۆی لە عێڕاق لەمپەر دروست بکات.

وتیشی: ئەو وڵاتە تێدەکۆشێت لە ماوەیەکی درێژی 2 بۆ 5 ساڵ سەربازەکانی بکشێنێتەوە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەمە لە حاڵێکدایە هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە دەرکردنی بەپەلەی هێزە سەربازییە بیانیەکان لە ئەو وڵاتە نەگۆڕدراوە. هەر ئەو بابەتەش بووەتە هۆی دواکەوتنی دانوستانەکانی نێوان دوو وڵات.

هەروەها وتیشی: ئەمریکا بە گوێرەی سیاسەتی یاری لەگەڵ وشەکان و گۆڕینی چەمکەکان لە ڕەوتی کشانەوە لە عێراق دەچێتە پێشەوە.

342/