AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٧ شوبات ٢٠٢٤

٨:١٠:٣٢ د.ن
1440895

دوایین هەواڵ لە سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر

ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنیدان، تا ئێستاش زیانە ماددی و گیانییەکان ئاشکرا نەکراون.

ئاگر لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و لە ئێستادا چەندین تیمی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون و لە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکە و تا ئێستا نەکوژاوەتەوە.
ئاگرەکە بەرفراوانە و ئاستەنگی بۆ تیمەکانی هاتووچۆ دروستکردوە لە کۆنتڕۆڵکردنی، بە شێوەیەک تیمە فریاگوزارییەکان لە 20 شوێنەوە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.

خەندان لە زمانی شایەتحاڵێکی ئاگاداری روداوکەوە نووسی: "شۆرتی کارەبا هۆکاری ئاگرەکەیە.

342/