AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٦ شوبات ٢٠٢٤

٧:٤٤:٠٨ د.ن
1440606

ساڵی داهاتوو ساڵی هاویشتنە گەردوونییەکانە

سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران بە شرۆڤەی بەرنامەی گەردوونی وڵات تا کۆتایی ساڵ و ساڵی داهاتوو وتی: بە پێ پلانڕێژییەکان ساڵی 1402 ساڵێکی پڕ لە هاویشتن لە بدوای گەردوونی دەبێت.

 حەسەن سالاریە سەبارەت بە دوایین دۆخی مانگیلەکان و هاویشتنیان وتی: قۆناغەکانی داڕشتن و چێ کردنی مانگیلە جیاوازەکان کۆتایی هاتووە لەوانە ناهید2 و هەروەها زەفەر2.

ناوبراو زیادی کرد: پێس لە کۆتایی ساڵ ژمارەیەکی دیکە لە مانگیلەکان ئامادەی هاویشتن دەبن.

سەرۆکی ڕیکخراوی گەردوونی ئێران سەبارەت بە پێگەی گەردوونی ئێران لە بواری جیهانی وتی: لە ڕیزی 10 وڵاتی یەکەم و خەریکی سەقامگیر کردنی پێگەی خۆمانین و هەوڵ دەدەین بە پێشکەوتن لە بواری پیشەیی، تەکنۆلۆژیایی و سەرمایەدانەری بچینە ڕیزی 5 وڵاتی یەکەمی جیهانەوە.

342/