AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٦ شوبات ٢٠٢٤

٧:٤٣:٠٩ د.ن
1440604

نەهێڵین ژینۆساید ببێتە ڕۆتینێکی ئاسایی لە جیهان

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە وتی: با ڕێگە نەدەین ژینۆساید ببێتە ڕۆتینێکی ئاسایی لە جیهاندا.

 حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: دەبێ قبووڵی بکەین کە جیهان شەرم لەو قەیرانە ئەخلاقی و مرۆییە دەکات کە دەرئەنجامی ٨٠ ساڵ پێشێلکردنی هەمەلایەنەی مافەکانی فەلەستینە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە ماوەی 142 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 100 هەزار کەس لە غەززە بوونەتە قوربانی ، هەروەها زیندووەکانیش مەترسی مردنیان لەسەرە بەهۆی برسێتیەوە.

وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند: ڕێگە نادەین ژینۆساید ببێتە ڕۆتینێکی ئاسایی لە جیهاندا.

342/