AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٦ شوبات ٢٠٢٤

٧:٤٢:١٧ د.ن
1440602

ئەندامێکی پەکەکە لە تورکیا دادگایی دەکرێت

سەرحەد باڵ ئەندامی دەستگیر کراوی پەکەکە لە کوردستانی سووریا، لەسەر داوای زیندان لە تورکیا دادگایی دەکرێت.

 میت لە ڕفاندن و دەستگیر کردنی ئەندامێکی پەکەکە لە یەکێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و گواستنەوە بۆ تورکیا هەواڵیان دا.

بە گوێرەی مێدیاکانی تورکیا، سەرحەد باڵ کە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پەکەکە شوێنگیری دەکرا، لە یەکێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین کە دواتر دەرکەوت سووریا بووە، دەستگیر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ تورکیا.

لە سزانامەکەی ناوبراودا کە لەلایەن دادستێنەوە دەرکراوە هاتووە کە ناوبراو لە ئەندامێتی و چالاکی خۆی لە پەکەکە پەشیمانە.

سزانامەی سەرحەد باڵ لەسەر داوای زیندان بە لانیکەم 5 بۆ 11 ساڵ و 3 مانگ زیندانی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی چەکدارانە لە بیست و سێهەمین دادگای سزای ئەستەنبۆڵ قبووڵ کرا.

342/