AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢٥ شوبات ٢٠٢٤

٦:٣٤:٠١ د.ن
1440293

ترامپ سەرکەوێت، لەوانەیە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بکشێنەوە

ناوەندی بیری ناوەندی عەرەبی لە واشنتۆن ئەگەری دا کە هێزەکانی ئەمریکا لانیکەم تا کۆتایی ساڵی 2024 و سەرەتای 2025 لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا بمێننەوە بەڵام ئەگەر ترامپ سەرکەوێت، کشانەوەیان یەکلاییە.

 ناوەندی بیری ناوەندی عەرەب لە واشنتۆن لە شرۆڤەیەکدا لەسەر دەنگۆی کشانەوەی نزیک بە 900 هێزی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردی سووریا، پێش بینی کرد کە ئەو هێزانە لانیکەم تا کۆتایی خولی ئێستای سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئەو ناوچە بمێننەوە.

ئەو ناوەندە بە ئاماژە بە ئەگەری سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری 2024 و فەرمانی کشانەوەی 1000 هێزی ئەو وڵاتە لە سووریا لە ساڵی 2019 کە هێرشی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچەیەی بەدواوە بوو، ئەگەری دووپات بوونەوەی ئەو ڕووداوە لەلایەن ترامپەوەلە ئەگەری سەرکەوتنی ڕەت نەکردەوە.

342/