AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢٥ شوبات ٢٠٢٤

٦:٣٠:٢٩ د.ن
1440291

بەغدا خەریکە ئابووری هەرێمی کوردستان بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ دەکات

دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئۆیل پرایس لە یادداشتێکدا لە نزیک بوونەوەی بەغدا بە کۆنترۆڵی تەواوی هەموو چالاکییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان هەواڵی داوە.

 گۆڤاری ناسراوی ئۆیل پرایس لە یادداشتێکدا لە هەوڵی بەغدا بۆ کۆنترۆڵی تەواوی هەموو چالاکییە ئابوورییە نەوتی و نانەوتیییەکانی هەرێم هەواڵی داوە.

دەستەی نووسەرانی ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە حوکمی نوێی دادگای فیدراڵی عێراق نووسی: لەمەوبەدوا حکومەتی هەرێم ئەبێ داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی خۆی ڕادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق بدات.

ئۆیل پرایس بە ئاماژە بە ئەوەی کە دادگای فیدراڵی عێراق هەموو گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانی موڵغا کردووەتەوە، نووسی: بەغدا دەیەوێت خۆی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیا نەوتیە چالاکەکانی هەرێم و بە پێ پێوەر و دۆخی تایبەت گرێبەست واژۆ بکات.

هەروەها ناردنی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە هەنگاوی دیکە بۆ کەم کردنەوەی دەسەڵاتە دارایی و ئیدارییەکانی هەرێم ڕاگەیێندراوە.

هەروەها بوونی فەرمانبەرانی عێراق لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێم هەوڵی دیکەی بەغدا بۆ کۆنترۆڵی ئابووری هەرێم وەسف کراوە.

342/