AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢٥ شوبات ٢٠٢٤

٦:٢٩:٥٩ د.ن
1440290

وەستانی هێرشەکانی بەرخۆدان ، ئارامی پێش زریانە

شێخ "ئەکرەم ئەلکەعبی" بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا فریودەر و درۆزنە و تەنها لە لۆژیکی هێز و چەک تێدەگات، جەختی لەوە کردەوە کە وەستاندنی هێرشی بەرخۆدان لە دژی داگیرکەران تاکتیکێکی کاتی و ئارامییە پێش زریان.

 ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجبەی عێراق باسی لە چەند خاڵێک کرد سەبارەت بە ستراتێژی خۆڕاگری لە دژی داگیرکەرانی ئەمریکی و ئۆپەراسیۆنەکانی دژە زایۆنی.

لەم بارەیەوە شێخ ئەکرەم ئەلکەعبی وتی: بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە بڕیارەکانی ئیسلامی و عێراقی و جیهادییە و بەرپرسیارێتی تەواوی ئەو بڕیارانە لە ئەستۆ دەگرین و خۆمان بۆ ئەوە ئامادەکردووە.

جەختیشی کرد: بەرخۆدانی عێراق بەردەوامە بۆ ڕزگارکردنی عێراق و بە ئامانجگرتنی پێگەکانی زایۆنیستی لە فەلەستین کە ئێمە دەستبەرداری نابین.

لە کۆتاییدا سکرتێری گشتیی نوجەبا جەختی لەوە کردەوە کە ئارامیی ئێستا و ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر پێگەی داگیرکەران تەنیا تاکتیکێکی کاتیە بۆ بەهێزکردنی پێگە و ڕێکخستنەوەی هێزەکان و ئەمە هێمنی پێش زریانە.

342/