AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
یەکشەممە

٢٥ شوبات ٢٠٢٤

٦:٢٨:٢٤ د.ن
1440287

کاتژمێری سیفر بۆ ئۆپەراسیۆنی نوێی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەكان بەمنزیكانە سوپای توركیا ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی نوێی سەربازی لە هەرێمی كوردستان دژی پەكەكە دەكات.

سەرچاوە ئاگادارەكان دەڵێن زنجیرە سەردانەكانی كاربەدەستانی دەوڵەتی توركیا لە ماوەی رابردوودا بۆ هەولێر و بەغدا بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانی سیاسی و ئەمنی و سەربازی بووە لەو ئۆپەراسیۆنە.

لە دوو رۆژی رابردوو زانیاری جووڵەی سوپای عێراق بۆ چەند شوێنێك لە دەڤەری بادینان بڵاوبووەتەوە، سەرچاوەكانی نزیك لەپەكەكە دەڵێن ئەو جموجۆڵانە لەچوارچێوەی جوڵەی نوێی توركیایە دژی پەكەكە بە هاوكاری بەغدا و پارتی دیموكراتی كوردستان.

ئەم جموجۆڵانە لە دوای زنجیرەیەك هێرشی پەكەكە دێت بۆ سەر سوپای توركیا لە دەڤەری بادینان كە زیانە زۆرە گیانییەكانی لەناوخۆی توركیا دەنگدانەوە و كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە.

لەلایەكی دیكەوە ئەنقەرە هەم لەلایەنی دیپلۆماسی و گفتوگۆ و هەم لەلایەنی هەڕەشە و گوشارەوە خوازیار بوو یەكێتی بخاتە ئەو بەرەیەوە كە بە نیازە لە دژی پەكەكە دروستیبكات.

342/