AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٤ شوبات ٢٠٢٤

٣:١٠:٣٢ د.ن
1440107

دەستگیری ژمارەیەک سەربازی تورکیا بە گومانی پێوەندی لەگەڵ جەماعەتی گولەن

دادستێنی ئەستەنبوڵ فەرمانی دەستگیر کردنی ژمارەیەک ئەسفەری سەربازی بە گومانی پیوەندی لەگەڵ جەماعەتی گولەن دەرکرد.

 دادستێنی گشتی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک لە بڕیاری دەستگیر کردنی ژمارەیەک ئەفسەری هێزی ئاسمانی تورکیا بە گومانی پێوەندی لەگەڵ جەماعەتی گولەن هەواڵی دا.

بە پێ ئەو ڕاگەیێندراوە لە لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە پێکهاتەی ڕێکخراوی فتۆ کە تورکیا ئەوە وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسێت، لێکۆڵینەوەی دادوەری سەبارەت بە ژمارەیەک لە هێزەکانی فەرماندەی هێزی ئاسمانی تورکیا کە لەگەڵ دەزگا نهێنییەکانی فتۆ لە پێوەندی بوون و لە ڕێگای هێلی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ئیمامە سڤیلەکانی ئەو ڕێکخراوە ئایینییە لە پێوەندیدا بوون، دەست یپێکرد.

بە پێ ئەو دۆسیە، بۆ 5 ئەفەری باڵا، ئەفسەرێکی پلە خوار ، خوێندکارێکی ئەفسەری و 8 هاووڵاتی سڤیل زیندانی دەکراوە.

342/