AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٣ شوبات ٢٠٢٤

٨:٢٧:١٢ د.ن
1439866

ژمارەی قوربانیانی شەڕی غەززە لە 30 هەزار کەس نزیک بووەتەوە

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ھێرشەکانی ئێسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە ، بوونەتە قوربانی بەرزبووەتەوە بۆ ٢٩ ھەزار و ٥١٤ کەس.

 وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا دوایین ئاماری قوربانیيانی ھێرشەکانی ئیسرائیلی خستووەتەڕوو کە ١٤٠ رۆژە بەردەوامە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١٠٤ هاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی کوژران، بەمەیش ژمارەی کوژراون گەیشتووەتە ٢٩ ھەزار و ٥١٤ کەس.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ١٦٠ کەسی دیکە لە هێرشەکانی ئەم دواییانەدا برینداربوون و، تێکڕای ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە ٦٩ هەزار و ٦١٦ کەس.

لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە هێشتا بەشێک لەوانەی لە هێرشەکاندا کوژراون لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندان یان لە کەناری ڕێگاوبانەکاندان و، بەهۆی ڕێگرییەکانی ئیسرائیلەوە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن دەستیان پێیان بگات.

342/