شاسوار عەبدولواحید ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ده‌توانین بڵێین ئه‌مڕۆ رۆژی وه‌رچه‌رخانه له هه‌رێمی كوردستاندا و بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ڵبژاردنێك ئه‌نجامده‌درێت كه هاوشێوه‌ی نییه.
وتیشی: پێشتر پارتی و یه‌كێتی به ئاره‌زوی خۆیان كۆمسیۆنیان داناوه و كورسی كۆتایان داناوه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه كه به فشاری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامده‌درێت كه ماوه‌ی دوو ساڵه دواده‌خرێت، یه‌كه‌مجاره كه 11 كورسی پێكهاته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا نابێت كه پارتی به‌كاری ده‌هێنا بۆ خۆی و ئه‌مڕۆ ئه‌و كورسیانه‌یان لێسه‌ندنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە کە یه‌كه‌مجاره كه هه‌ڵبژاردنێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه به كارتی بایۆمه‌تر ده‌بێت و یه‌كه‌مجاریشە به فره‌بازنه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، "هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ئه‌گه‌ر بێكاره و بێتاقه‌ته ئه‌وا چوار مانگی دیكه هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و داواكارم له ئێستاوه خه‌ڵكی كوردستان به‌چڕی به‌شداری بكه‌ن له ده‌رهێنانی كارتی بایۆمه‌تری، چونكه ئیتر گله‌یی و ره‌خنه سودی نابێت و داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌م ئه‌م ده‌سه‌ڵاته راماڵن".
342/