AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
شەممە

١٧ شوبات ٢٠٢٤

٧:٢٨:٥١ د.ن
1438570

دۆخی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی به‌غداو هه‌ولێر زۆر هەستیارە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پێگەیەکی بەریتانی وتووە "دۆخی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی به‌غداو هه‌ولێر زۆر هەستیارە.

پێگەی (ئارگۆس)ی به‌ریتانی كه‌ له‌ بواری نه‌وتدا کاردەکات لێدوانێکی بافڵ تاڵەبانی بڵاوکردوەتەوە کە دەڵێت:"دۆخی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی به‌غداو هه‌ولێر كه‌ بوه‌ته‌ هۆی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت زۆر هه‌ستیاره‌".

بافڵ تاڵەبانی ئەوەشی وتووە کە "له‌م قۆناغه‌دا ته‌نانه‌ت بچووكترین هه‌نگاوی هه‌ڵه‌ ده‌كرێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه‌ هه‌بێت".

هاوکات بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە قسەی بۆ پێگەکە کردووە دەڵێت:"به‌مزوانه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێناكاته‌وه‌.

342/