AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
پێنجشەممە

١٥ شوبات ٢٠٢٤

٢:٣٤:٠٩ د.ن
1438041

ئەرتەشی ئەمریکا توانی بەرەوڕوو بوونەوەی هێزی بەرگری ئێرانی نییە

فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپا وتی: ئەمڕۆ ئەرتەشی ئەمریکا ڕاشکاوانە دانی پێدا دەنێت کە ئێمە بەدوای پێکدادان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی نین چونکوو دەزانێت کە توانی بەرەوڕوو بوونەوەی هێزی بەرگری ئێرانی نییە.

 سەردار ئەمیرعەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپا، توانی بەرگری ئێران لە چاو شەڕ لەگەڵ عێراقی زۆر زیاتر وەسف کرد و وتی: سەردەمانێت تۆپی ئێمە لە شەڕ لەگەڵ عێراق تەنیا تا 27 کیلۆمەتریی دەکردە ئامانج بەڵام ئێستا گەییشتووینەتە شوێنێک ئەرتەشی ئەمریکا لە ناوچەکە ڕاشکاوانە دانی پێدا دەنێت کە ئێمە بەدوای پێکدادان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی نین چونکوو دەزانێت کە توانی بەرەوڕوو بوونەوەی هێزی بەرگری ئێرانی نییە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە بواری بەرگری، مووشەکی و درۆنەوە لە ڕیزی هێزە سەرەکانی جیهانین وتی: ئێستا دەتوانین ئامانجە دەریاییەکان کە خەریکی جووڵەن بپێکین.

342/