AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
چوارشەممە

١٤ شوبات ٢٠٢٤

٦:٤٣:٥٧ د.ن
1437784

ڕوونکردنەوەی وەزیری نەوتی ئێران لە سەر تەقینەوەی بۆری گاز

وەزیری نەوت بە ئاماژەدان بە تەقاندنەوەی یەکێک لە هێڵەکانی تۆڕی گواستنەوەی گازی نیشتمانی ئێران وتی: بەزوویی گاز بەو ناوچانە دەبەسترێتەوە.

 "جەواد ئەوجی"، وەزیری نەوت، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: نزیک کاتژمێر ١ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئۆپراسیۆنی تێکدەرانە ئەنجامدرا یەکێک لە هێڵەکانی تۆڕی گواستنەوەی گازی نیشتمانی وڵاتەکەمان، دوو سێ ناوچەی تەقینەوەمان هەبوو.

ڕاشیگەیاند کە بەزووترین کات ڕێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەر کردنی کێشه که گیراوەتەبەر و بە زووترین کات چارەسەری دەکەن.

وەزیری نەوت لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەگەڵ ئەو تەقینەوەیەی کە ڕوویاندا، بە خێرایی پێکهاتەی تۆڕەکەمان گۆڕی. تیمە ئۆپەراسیۆنەکانمان بە خێرایی گەیشتنە ناوچەکە. خۆشبەختانە هیچ کەس گیانی لە دەست نەداوە و ئامانجەکانی دوژمن بۆ بڕینی گاز لە پارێزگا گەورەکانی وڵاتدا بەدی نەهاتووە و بەدی نایەت.

ئوجی وتی: تا نیوەڕۆ گازەکە بەو ناوچانە دەبەسترێتەوە، تا ئێوارەی ئەم ڕۆژەش سەرجەم هێڵەکان نۆژەن دەکرێنەوە و چاک دەکرێنەوە و دەخرێنە کار.

342/