AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
چوارشەممە

١٤ شوبات ٢٠٢٤

٦:٤٣:٢٤ د.ن
1437783

گەڕانەوەی 3700 ئێرانی لە زانکۆکانی ئەورووپا و ئەمریکاوە بۆ ئێران

جێگری گەشەی پێوەندییە زانستی و سەرمایە مرۆییەکانی ناوەندی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانی زانست و تەکنۆلۆژیا لە گەڕانەوەی 3700 کەس لە هەڵکەوتە و لێزانە ئێرانییەکان لە قاڵبی پڕۆژەی کانکت بۆ ئێران هەواڵی دا.

 سەید عەلی حسێنی لەگفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە پلەتفۆرمی کانکت و پێوەندیی لەگەڵ هەڵکەوتە ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات، وتی: ئەو بەرنامە لە ساڵی 1395 بە ئامانجی چارەسەری کێشە بنەڕەتییەکانی لێزانانی ئێرانی دامەزرا.

ناوبراو بە ئاامژە بە هاوکاری و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە 9 هەزار هەڵکەوتەی ئێران لە دەرەوەی وڵات ڕایگەیاند کە لە ئەو 9 هەزار کەسە، 3700 کەسیان گەڕوەتەوە بۆ ئێران. کەسانێک کە بە بەرنامەی کانکت لە ئێران پڕۆژەگەلێکیان بۆ پێناسە کرا، بە ڕیزەوە لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا، ئەڵمانیا، سویسڕا و سوید و نرویژ خوێندوویانە.

342/