AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
چوارشەممە

١٤ شوبات ٢٠٢٤

٦:٣٨:٢٢ د.ن
1437777

تۆڕی گواستنەوەی گازی ئێران سەقامگیر و چالاکە

بەڕێوەبەری ڕەوانەکردنی کۆمپانیای گازی نیشتمانی ئێران بە ئاماژەدان بە کردەوەی تیرۆریستی لە ٢ خاڵی هێڵی گواستنەوەی گازی نیشتمانی ڕایگەیاند کە تۆڕی گازی وڵات سەقامگیرە.

سەعید عەقلی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا بە ئاماژە بە تەقینەوەی بۆری گازی نیشتمانی ڕوونی کردەوە: ئەم کردەوەی تیرۆریستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە ٢٥ی ڕێبەندان) لە دەوروبەری کاتژمێر یەک ئەنجام دراوە لە چەند ناوچەیەکی هێڵە سەرەکییەکانی گازی نیشتمانی.

وتیشی: دەستبەجێ کۆبوونەوەی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان بە ئامادەبوونی وەزیری نەوت و بریکاری وەزیرەکان و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان لە هەمان کاتژمێردا بەڕێوەچوو.

ئاماژەی بەوەشکرد: "بە بەڕێوەبردنی تۆڕی گازی وڵات توانیمان تۆڕی گاز لە سەرجەم شار و گوندەکاندا بە جێگیری بهێڵینەوە، بێگومان بەشێک لەو گوندانەی پارێزگای ئیسفەهان کە لە نزیک ئەم هێڵەن ئێستا دابەزینی پەستانی گازیان هەیە.

وتیشی: بە هەماهەنگی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پارێزگای ئیسفەهان، ئێستا سووتەمەنی دیکە و گازی شل (LPG) بۆ خەڵکی ناوچەکە دابین کراوە.

بە وتەی عەقلی، تەقینەوەکان لە دوو شوێنی (بروجن شاری چوارمەحاڵ و بەختیاری و شاری سەفاشاری سەر بە پارێزگای فارس) ڕوویانداوە.

لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە لەگەڵ ئەو ڕێکارانەی کە بۆ کۆنترۆڵکردنی بەکاربردن گیراونەتەبەر، ئێستا هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی گاز بۆ شارەکان نییە.

ڕاشیگەیاند: ئەو کێشە بچووکانەی لە گوندەکانی دەوروبەری شوێنی تەقینەوەکە دروست دەبن بە خێرایی چارەسەر دەکرێن.

342/