١٣ شوبات ٢٠٢٤ - ١٥:٤٧
ئەمریکا ئیزن نادات عێڕاق لەگەڵ وڵاتانی دیکە گرێبەستی چەک و چۆڵ واژۆ بکات

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، ئەمریکا بە دروست کدنی لەمپەر لەسەر ڕیگای تەیار کردنی ئەرتەشی عێراق بە چەکی نوێ تاوانبار کرد.

 محەمەد شمری ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق جەختی کرد: ئەمریکا ڕێگری دەکات لە تەیار کردنی ئەرتەشی عێراق و ئیزن نادات ئەو وڵاتە گرێبەستی تەقەمەنی لەگەڵ ڕووسیا، چین و ئەورووپا واژۆ بکات.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکییەکان دەیانەوێت کە عێراق بەس چەکی ئەمریکی بەکار بهێنێت و ئەو بابەتە نزیکە کە ببێتە کێشەیەکی گەورە.

342/