AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١٢ شوبات ٢٠٢٤

٧:٤١:٣٥ د.ن
1437205

تورکیا دەیەوێت ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە سووریا دەر بکات

وتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی بەرەنگار بوونەوەی داعش دەڵێت تورکیا هەوڵ دەدات ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە سووریا دەربکات.

 مایلز کاگینز، بەرپرسی پێشووی وەزارەتی بەرگری و تەبێژی هاوپەیمانی دژە داعش دەڵێت :لایەنی زۆر لەوانە دژەکانی بایدن لە ئەمریکا و تورکیا خوازیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریان.

کاگینز کە هاوکات وتەبێژی ئەنجومەنی کۆمۆپانیا نەوتییە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستانە، لە هەوڵی جیدی هەندێک لایەن لە عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

ناوبراو بە ئاماژە بە یارمەتی یەک ملیار دۆلاری ئەمریکا بە هێزە ئەمنیەکانی عێراق و هەرێم وتی: ئەمریکا بەم زووانە هێزەکانی خۆی لە عێراق و سووریا ناکشێنێتەوە.