AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١١ شوبات ٢٠٢٤

٧:٣٤:٣١ د.ن
1436890

ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە نیگەرانیی هاوبەشی تاران و دیمەشقە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە نیگەرانییەکی هاوبەشی تاران و دیمەشقە.

 وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە تاران بە توندی ئیدانەی بوونی نایاسایی کارمەندانی سەربازی لە سوریا دەکات، وتی: ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە نیگەرانییەکی هاوبەشی تاران و دیمەشقە.

"فەیسەڵ میقداد" وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاند: ئێمە ڕاهاتووین کە جارجارە لەگەڵ براکانمان کۆبوونەوە، جا چ لە ئێران بێت یان دیمەشق.

ناوبراو درێژەی دا: بەڵام ئەم سەفەرە هاوکاتە لەگەڵ ڕووداوێکی گەورە کە کاریگەریی نێودەوڵەتی و ناوچەیی هەیە و ئەویش ٤٥ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە.

سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە، فەیسەڵ مقداد زیادی کرد: دواجار بوونی هێزی داگیرکەری ئەمریکی و تورکیا لە سوریا کۆتایی دێت. ئێمە هیچ متمانەیەکمان بە لێدوانی ئەمریکییەکان نییە بۆ ڕۆیشتنیان. بە لەبەرچاوگرتنی تاوانەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە شاری ڕەقە، پێویستە ئەمریکییەکان سزا بدرێن.

سەبارەت بە وەڵامدانەوەی سوریا بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل، فەیسەڵ مقداد وتی: ئەم هێرشانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی کۆماری عەرەبی سوریا ئەنجام دراون، شتێکی نوێ نین، خۆڕاگری کۆماری عەرەبی سوریا لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژیانە بەردەوامە.