AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
شەممە

١٠ شوبات ٢٠٢٤

٢:٤٥:٠١ د.ن
1436671

بوونی ئەمریکا لە عەین ئەسەد و حەریر هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی عێراق

یەکێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێڕاق خوازیاری بەردەوام بوونی گوشارە سەربازی و مەیدانەییەکان بۆ دەرکردنی داگیرکەرانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتەی کرد.

عەلی زوبەیدی ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێراق جەختی کرد: من پێم وایە کە داگیرکەرانی ئەمریکی بە ئاسانی عێراق بەجێ ناهێڵن.

ناوبراو زیادی کرد: بەتایبەت ئەوەی کە ئەمریکا لە عێراقئامانجگەلێکی هەیە کە تێدەکۆشێت دەستیان بخات. ئەو بابەتە بەهۆی شوێنگەی ستراتیژیی عێراق پاشەکەوتی سروشتی ئەو وڵاتەیە.

زوبەیدی وتیشی:ئەمریکییەکان تێدەکۆشن لە ڕێگای لە ڕێگای مانەوە لە عێڕاق بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە ناوچەکە بەدی بهێنن.

ناوبراو زیادی کرد: بوونی سەربازانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد و حەریر هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەروەریی عێراق و هێزەکانی بەرخۆدان هەوڵی سەربازی لە دژی داگیرکەرانی ئەمریکا لە ئەوبنکانە ئەنجام دەدەن.

342/