AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
شەممە

١٠ شوبات ٢٠٢٤

٢:٤٣:٤٩ د.ن
1436669

تورکیا بە بۆردومانی کوردستانی سووریا تاوانی جەنگی دەکات

ڕێکخراوی ھیومان ڕایتس وۆچ بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا بەتاوانی جەنگ ناودەبات‌.

 ڕێکخراوی ھیومان ڕایتس وۆچ تایبەت بەمافەکانی مرۆڤ لەڕاپۆڕتێکدا ده‌ڵێت: لەگەڵ بەردەوامی سەرقاڵبوونی جیھان بەشەڕی نێوان ئیسرائیل‌و حەماس، بۆردومانەکانی تورکیا لە کوردستانی سووریا چڕتر دەبێتەوە.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا، بەھۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە، ملیۆنان ھاوڵاتی لە کوردستانی سووریا بێبەش بوون لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی تەندروستی‌و کارەبا، سەرەتاکانی ئەمساڵیش تورکیا بۆردومانەکانی چڕترکردوەتەوە بۆسەر ئەو ڕێگه‌ ستراتیژییانەی لەڕێگەیانەوە خزمەتگوزاری دەگەیەننە ناوچەکە.

ھیومان ڕایتس وۆچ بۆردومانەکانی تورکیای لە کوردستانی سووریا بەتاوانی جەنگ ناوبردووە.

دەشڵێت: پێویستە تورکیا دەستبەجێ دەست لەبۆردومانکردنی سووریا ھەڵبگرێت‌و پابەندی یاساو ڕێسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بێت.