سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە سەرەتای کۆبوونەوەی ڕێبەری ئێران لە گەڵ بەرپرسان و باڵوێزی وڵاتانی ئیسلامی لە لێدوانێکدا وتی: کۆمەڵکوژی و منداڵکوژی لە غەززەی هۆی کەمڕەنگ بوونەوەی هەموو پاگەندەکانی مافی مرۆڤی زلهێزە ڕۆژاواییەکان و نیشانەی ئاشکرای ناکارامەیی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد و زیادی کرد: بێ گومان خوێنی شەهیدانی غەززە و فەلەستین ، دەبنە هەوێنی کۆتایی ئیسرائیل و سیستەمی نادادپەروەرانەی ئێستای جیهان ڕێکوپێک دەکەنەوە.
ڕەئیسی ، سیاسەتەکان و بەرنامە ناوخۆییەکان دەوڵەتی هاوتەریب لەگەڵ پەرەسەندنی دادپەروەری، قەرەبووی دواکەوتووییەکان و باشتر کردنی دۆخی ئابووری وەسف کرد و جەختی کرد: تەنیا ڕێگای چارەسەری کێشەکان، پشت بەستن بە ورەی ناوخۆییە و دەوڵەت بۆ چارەسەری کێشەکان، چاوەروانی دەستی بیانییەکان نییە.
342/