AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
پێنجشەممە

٨ شوبات ٢٠٢٤

٣:٠٣:٣٠ د.ن
1436243

پەیامی پاشای عەرەبستان سەبارەت بە غەززە گەیشتە ئێران

باڵوێزی شانشینی سعودیە لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان پەیامی شا و جێنشینی ئەم وڵاتەی گەیاندە سەرۆک کۆماری ئێران.

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، پێشوازی لە عەبدوڵڵا بن سعود ئەلعەنزی باڵیۆزی شانشینی سعوودیە لە وڵاتەکەمان کرد.

لەم دیدارەدا باڵیۆزی سعودیە پەیامی مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیزی سعودیە لە وەڵامی پەیامی حوجەتولئیسلام ڕەئیسی سەرۆکی وڵاتەکەمان سەبارەت بە پێشهاتەکانی غەززەی ڕادەستی وەزیری دەرەوەی ئێران کرد.

هەروەها پەیامی پیرۆزبایی شازادەی جێنشینی سعوودیەی بە بۆنەی چل و پێنج ساڵەیی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئاراستەی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران کرد.

342/