AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٦ شوبات ٢٠٢٤

٣:٤٨:٠١ د.ن
1435816

پێشکەوتنی بەرگری و سەربازیی ئێران؛ لووتکەی باوەڕ بە خۆبوون

یەکێک لە گرینگترین خاڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەبوونی ئاسایش لە ناوچەی پڕ لە ئاژاوە و نائەمنی ئاسیایە کە لووتکەکەی لە نێوان ساڵانی 2011 تا 2017 بە هاتنی داعش بوو. ئەو ئاسایشە بەهۆی گەشە و پێشکەوتنەکان لە بواری بەرگری و سەربازییەوە بووە.

 بواری بەرگری و سەربازی لە ئەو بوارانەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران پێشکەوتنی بەرچاوی هەبووە. ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، سێزدەیەمین هێزی سەرووی سەربازی، چواردەهەمین وڵاتی خاوەن توانایی پیتاندنی ئۆرانیۆم، پێنجەمین وڵاتی بەرهەمهێنەری درۆن دەهەمین وەبەرهێنەری ژێردەریایی لە جیهانە.

لە خوارەوە ئاماژە دەکەینە سەر بوارەکانی پێشکەوتنی بەرگری.

گەشەی پیشەی ئاسمانی

چێ کردنی جۆرەکانی چەک و جیهازاتی سەربازی لەوانە چێ کردنی جۆرەکانی فڕۆکە و جێتی شەڕکەری سەروودەنگ وەکوو ساعیقە و ئازەرەخش. پەروەردەیی وەکوو پەرەستوو ، دۆرنا، سیمۆرغ، شەفەق و توندەر، لێکۆڵینەوەیی دووهەمین وڵاتی خاوەن زانستی داڕشتن و چێ کردنی فڕۆکەی ستراتیژیکی هەتاوی و سەربەخۆیی لە بەرهەمهێنانی جۆرەکانی درۆنی پێشكەوتوو، جۆرەکانی کۆپتەر وەکووکۆپتەری شاهید، شەباویز و کۆپتەری دژە تانک و دووهەمین وڵاتی بەرهەمهێنەری مەلەخی کامپۆزیتی کۆپتەر لە جیهان، بەشێک لە دەستکەوتە کانی پیشەی ئاسمانییە.

گەشەی مووشەکی

ئێران ئەمڕۆ جۆرەکانی مووشەکی بالستیک و خاڵ پێک وەکوو سجیل، عماد، قەدەر، خوڕەمشار، قیام ، زولفەقار، فاتح ، کەنداوی فارس و هورموزی لە پاڵ دەستخستنی تەکنۆلۆژیای چێ کردنی مووشەکی کرووزی دەریایی و زەوینی هەیە. لەم دواییەدا ئێران مووشەکی هایپرسۆنیکی خۆیشی ڕوونوێنی کرد. هەروەها ئێران لە بواری پەدافەندی ئاسمانیش توانیویە بە چێ کردنی مووشەکی پەدافەند، ئاسمانی وڵاتەکەی ئەمن بکات. هەروەها گرینگترین و پێشکەوتووترین سیستەمە بەرگرییە دژە مووشەکییەکانیشی بریتیە لە باوەڕ 373.هەروەها سسیتەمێکی گرینگی دیکەشی سیستەمی خۆجەیی سێی جۆزەردانە کە بە تێکشکاندنی درۆنی پێشكەوتنی گڵۆباڵی ئەمریکی لە ساڵی 1398 درەوشایەوە.

خاڵی گرینگ ئەوەیە کە پێشکەوتنەکانی ئێران لە بواری مووشەکی بووەتە هۆی نیگەرانی و تووڕەیی دوژمنان بە شێوەیەک کە بەردەوام هەوڵیان داوە کە هەر وەکوو پیشەی ئەتۆمی لەسەری دانوستان بکەن.

3.پێشكەوتن لە بواری جیهازاتی دەریایی

لە بواری جیهازاتی دەریاییش کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕیزی ئەو وڵاتانەیە کە زانستی چێ کردنی پاپۆڕشکێنی هەیە و تا ئێستا چەند پاپۆڕشکێنی چێ کردووەی ناوخۆ لەوانە جەماران، سەهەند و دێنای ڕوونوێنی کردووە. لە پاڵ چێ کردنی پاپۆڕشکێن جۆرەکانی ژیردەریایی، هەواناو، ماتۆڕی دیزلی دەریایی، ئەژدیها و …ی بەرهەم هێناوە.

بەرهەمهێنانی ژیردەریایی و چێ کردنەوەی جۆرەکانی کۆپاپۆڕ و پاپۆڕی هاورگرافت، بەلەمەی توندڕەو و بەلەمی فڕێنەر، زرێپۆش و تانک، و هەروەها هەناردە کردنی هەندێک بەرهەمی سەربازی دەریایی بۆ 32 وڵاتی جیهان لە دەستکەوتە پیشەییە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دێتە ئەژمار کە پێش لە شۆڕش هەرگیز پێشینەی نەبووە.

4.پێشکەوتن لە بواری درۆن

بە چوونی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ بواری درۆن و نمایشی هێزی درۆنەکان لە جیهانی ئەمڕۆدا کە نمانەکەی لە شەڕی ئۆکرایندا بینیمان، کارناسە سەربازییەکان گەییشتوونەتە ئەو ئەنجامە کە چی دیکە کۆماری ئیسلامی توانی بەرگریی هەم بە مووشەک و هەم درۆنی هەیە. کۆماری ئیسلامی لە بواری تەکنۆلۆژیای درۆنی توانیویەتی جۆرەکانی درۆنی هەڵاتن لە ڕادار و خاڵ پێک بەرهەم بهێنێت. توانی درۆنی ئێران تا ئاستێک پێشكەوتووە کە ئەمڕۆ دوژمنان هەوڵ دەدەن بە تاوانبار کدنی ئیران بە بەشداری لە شەڕی ئۆکراین، ڕێگری بکەن لە گەشەی هێزی درۆنی کۆماری ئیسلامی .

ئەنجام

کۆماری ئیسلامی لە ژێر سێبەری گەمارۆ ئەو هەموو دەستکەوتە سەربازی و بەرگرییەی بەدەست هێناوە و هێزە چەکدارەکان توانیویانە هەڕەشەی گەمارۆ بقۆزنەوە و بیکەنە دەرفەتێک بۆ پێشکەوتنی جیهازاتی سەربازی و بەرگری.لە راستیدا خۆجەیی کردنەوەی جیهازاتی سەربازی یەکێک لە گرینگترین دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامییە کە ئێران بردووەتە ڕیزی هەناردەکارانی چەک لە جیهاندا.