AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٥ شوبات ٢٠٢٤

٧:٣٤:١٠ د.ن
1435549

هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر سووریا و عێراق پڕوپاگەندە بوو

کارناسی ڕۆژاوای ئاسیا پێی وایە زۆربەی بنکە و ناوەندەکانی بەرخۆدانی عێڕاق و سووریا پێش لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا چۆڵ کرابوون و هەر بۆیە، واشنتۆن ئامانجی مردووی پێکا.

گرووپی نێودەوڵەتی: شەوی هەینی بوو کە سێنتکۆم ڕایگەیاند کە 85 ئامانجی لە 12 خاڵ لە ئەلمەیادین، ئەلبوکمال و ڕێڕەوی قائیم پێکاوە، بەڵام بەرپرسانی بەرخۆدان ڕایانگەیاندووە کە ئەو ئامانجگەلە چۆڵ بوون و ئەمریکا لە ڕاستیدا هیچکوێی نەپێکاوە.

سەید هادی سەید ئەفقەهی لە ئەو بارەوە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: ئەو هێرشانەی ئەمریکا زیاتر لایەنی بانگەشەیی و دەروونی هەبوو کە دوای هیرشی بەرخۆدان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی 43 سەربازی ئەمریکا ئەنجام درا ئەویش دوای یەک هەفتە بانگەشەی ئەوەی کە ئەمریکا نایەوێت لەگەڵ ئێران بە شەڕدا بێت و بە دوای شەڕەوە نییە کە ئەوە بۆ خۆی نیشانی دۆش داماوی ئەمریکایە.

هۆکارێکی دیکەی دۆش داماوی ئەمریکا بەربڵاو بوونی بنکەکانی و هەروەها زیاد بوونی ژمارەی سەربازەکانی لە ناوچەکەیە کە ئەگەر بیەوێت بێتە ناو شەڕەوە ئەوا هەموو بەرژەوەندنییەکانی و سەربازەکانی و بنکەکانی لەلایەن بەرخۆدانەوە دەکرێتە ئامانج.

ناوبراو هەروەها وتیشی کە ئەگەر ئەمریکا بیەوێت هێرشەکانی خۆی درێژە بدات هەر یاریەکەی بەزاندووە چونکوو بەرخۆدان لە چاو ساڵی 2011 زۆر بەهێزترە.

کارناسی پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا سەبارەت بە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکاش وتی: ئەوان نایانەوێت لە عێڕاق و ناوچەکە بکشێنەوە و دانوستانیان لەگڵ حکومەتی عێراق فریوە و بە ڕای من تەنیا ڕێگای دەرکردنی ئەمریکییەکان لە عێڕاق و بە گشتی ناوچەکە، بەرخۆدان و شەڕ و جەهادە.

342/