AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٥ شوبات ٢٠٢٤

٧:٣٢:٥١ د.ن
1435546

ڕێبەری ئێران: ئەنجامی هەڵبژاردنی شکۆدار، هێزی نەتەوەیی بەرز دەکاتەوە

ڕێبەری ئێران وتیان: کەسە تایبەتەکان دەتوانن بۆ هەڵبژاردنی شکۆمەند ڕؤڵ بگێڕن و ئەندامی هەڵبژاردنی شکۆمەند، بەرز بوونەوەی هێزی نەتەوەییە.

 کۆمەڵێک لە فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران لە حسێنیەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.

ڕێبەری ئێران لە ئەو دیدارەدا زیادیان کرد؛ ئەرکی تایبەتەکان قورسە و فەرامۆش کردنی ئەو ئەرکە دەبێتە هۆی خەساری قورسی مێژوویی لە گەل. دوژمنان بۆ تایبەتەکان پلانیان هەیە. ڕێگری لە ڕۆڵی تایبەتەکان لە کۆمەڵگا و دروست کردنی دوودڵی تێیاندا گرینگترین بەرنامەی دوژمنە.

ڕێبەری وتیان: کەسە تایبەتەکان دەتوانن بۆ هەڵبژاردنی شکۆمەند ڕؤڵ بگێڕن و ئەندامی هەڵبژاردنی شکۆمەند، بەرز بوونەوەی هێزی نەتەوەییە. بەشداری زۆری خەڵک لە ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان نیشانەی هێزی نەتەوەییە کە بە پشتی خودا ئەمساڵیش شکۆمەند دەبێت.

ڕێبەری ئیران لە درێژەدا هێزی ئاسمانی سەردەمی پاشایەتیی لە بواری فەرماندەیی، سیاسەتدانەری و جیهازاتەوە بە تواوەتی لە بەردەستی ئەمریکییەکان هێنایە ئەژمار و ئاماژەیان دا: هێزە بە ئیمان و شۆڕشگێرەکان بە جەهادی سەربەخۆیی، هێزی ئاسمانیان لە کۆنترۆڵی ئەمریکا دەرهێنا و بەتواوەتی کردیان بە ئێرانی .

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە ڕوودانی کارەساتی مرۆیی لە غەززە بە پشتیوانی ئەمریکا لە ئیسرائیل، شرۆڤەی ئەو ڕاستییەی بۆ تێگەییشتنی گشتی گەلانی موسڵمان بۆ خەساردان لە ئیسرائیلی ئەرکی گرینگی کەسە تایبەتەکان لە هەر چین و توێژێکدا وەسف کرد و وتی: خەسار بە واتای چوون بۆ شەڕ نییە بەڵکوو بە واتای بچڕانی پێوەندی ئابووری لەگەڵ ئیسرائیلە.

وتیشیان: سەرەڕای هەموو جەنایەتەکانی ئیسرائیل هەندێک لە وڵاتانی ئیسلامی هەر یارمەتیدەری ئابووری ئەو ڕژێمەن و تەنانەت دەبیسترێت کە هەندێکیان چەکیش دەدەنە ئیسرائیل.

342/