AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٥ شوبات ٢٠٢٤

٧:٣١:٣٣ د.ن
1435543

پێوەندی باشـان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە/ هیوادارین کێشەکان چارەسەر بن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشەکان بۆ سەر یەمەن، وتی: هەوڵەکانی ئەمریکالە یەمەن پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕەخساندنی هەل بۆ بەردەوام بوونی جەنایەتی جەنگییە.

 ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی: هیوادارین کۆمەڵگای جیهانی دەرفەتی ئەنجامی زیاتری جەنایەت نەداتە ئیسرائیل.

ناوبراو سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێڕاق و سووریا وتی: ئەمریکا و بریتانیا هەوڵ دەدەن پاڵپشتی ئیسرائیل بن لە شەڕ دژی غەززە و ئەو هێرشانەش پێشێل کرانی سەروەری خاکی عێراق و سووریایە.

کەنعانی وتیشی: کارەکانی ئەمریکا پێچەوانەی قسەکانیە کە دەڵێت دژی شەڕ لە ناوچەکەن و نیشانەی تێنەگەیشتنی ئەوان لە پرسەکانی ناوچەکەیە.

ناوبراو سەبارەت بە یەمەنیش وتی کە سەفەری نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەو وڵاتە بەرز دەنرخێنین و ئێران بەردەوام وتوویە کە تەنیا ڕیگای چارەسەری قەیرانی یەمەن ڕێکاری سیاسییە و هێرشی ئەمریکا دەبێتە هۆی پەرەسەندنی نائەمنی و ئاڵۆزی لە ناوچەکە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرش بۆ سەر یەمەن وتی: هەوڵەکانی ئەمریکا لە یەمەن پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕەخساندنی هەل بۆ بەردەوام بوونی جەنایەتی جەنگییە و ئیسرائیل بە بێ پشتیوانی ئەمریکا توانی درێژەدان بە شەڕی نییە.

کەنعانی لە درێژەدا وتیشی کە ئێران هیچ هێزێکی بە وەکالەتی لە ناوچەکە نییە و ئەوە ئەمریکایە کە لە ئیسرائیل بۆ دابینی بەرژەوەندییە ناڕەواکانی خۆی کەڵکوەردەگرێت.

هەروەها وتیشی کە پێوەندییەکی پتەو لە نێوان ئێران و عێراق هەیە و لە ئەو بارەوە هیچ لەمپەرێک بوونی نییە، هەروەها پێوەندی باشـان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و هیوادارین بابەتە کێشە لەسەرەکان چارەسەر ببن.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە قسەکەی ترامپ بۆ ئاگادار کردنەوەی ئەمریکا بۆ هێرش بۆ سەر عەین ئەسەد وتی: کەسێک کە درۆزنە نابێت گوێ لە قسەکانی بگیردرێت.

هەروەها ڕاشیگەیاند کە ئێران بەدوای ئاڵۆز کردن و قەیراناوی کردنی انوچەکە نییە بەڵام لەگەر هەر جۆرە هەرەشەیەک بۆ سەر خاک و سەروەری وڵاتەکەی کاردانەوەی قایمی دەبێت.

342/