AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٤ شوبات ٢٠٢٤

٦:٥٥:٠١ د.ن
1435215

ئەمریکا و ئینگلیز بە هێرش کردنە سەر یەمەن نیشانیان دا درۆ دەکەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هێرشی سەربازی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە دژایەتی تەواو ئاشکرای لەگەڵ پاگەندەکانی واشنتۆن و لەندەن هەیە کە دەڵێن خوازیاری پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکە نین.

 ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر شار و ناوچە جیاجیاکانی یەمەنی بە توندی ئیدانە کرد.

ناوبراو وتی: ئەمریکا و بریتانیا لە درێژەی پاڵپشتی تەواوی خۆیان لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل بە هەوڵی سەربازی خۆیان لە ئاستی ناوچەکە خەریکی گەش کردنەوەی ئاژاوە و نائەمنی و ناسەقامگیرین بۆ هەناسەدان و بووژانەوەی ئیسرائیل .

342/