حازم ئەلباوی شرۆڤەکاری سیاسی عێراق وتی: کاتێک کە ماوەیێک لەمەوپێش هەولێر کرایە ئامانج هەندێک کەس هات و هاواری زۆریان ڕێکخست بەڵام لە بەرانبەر هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەرناوچەی عەکاشات لە پارێزگای ئەنبار و کردنە ئامانجی هێزەکانی حەشدی شەعبی بێدەنگیان ڕاگرتووە.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەو هات و هاوارە دوای کردنە ئامانجی هەولێر و داواکارییەکان لە حکومەت بۆ داخستنی سنوورەکانی ئێران و ڕاگرتنی بازرگانی لەگەڵ تاران و بچڕانی پێوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتە و هەروەها نێودەوڵەتی کردنەوەی پرسەکە و سکاڵا لە لای ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوەیەکگرتووەکان زیادی کرد بەڵام سەبارەت بە هێرشی ئەمریکا ئاوە شتێکمان نەبینی.
ئەلباوی زیادی کرد: ئەو ستانداردە دووفاقەییە نیشاندەری بوونی مرۆڤی نەخۆشە کە فریوی کەسانی فێڵبازیان خواردووە و لە سەر تەپڵی خێڵەکی لەژێر ناوی سەروەریی نەتەوەیی دەکوتن.
342/