AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٣ شوبات ٢٠٢٤

٨:٠٠:٥٢ د.ن
1434926

تەرخان کرانی 11 هەزار ملیار بۆ بەشی چارەسەریی و دەرمان لە کوردستان

بەڕێوەبەری چارەسەری دابینی کۆمەڵایەتی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمساڵ 11 هەزار ملیار ڕیاڵ لە چارەسەری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ بیمەکراوانی پارێزگا خەرج کراوە.

شیرزاد قادرپوور ئەقدەم با هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: پلان و ستڕاتێژی بەڕێوەبەرایەتی دەرمان و چارەسەری ڕێکخراوەی دابینی کۆمەڵایەتی کوردستان بریتییە لە پۆلێنبەندی سەنتەرەکان، کەمکردنەوەی ئەو بەشە پارەیەی کە دەبێ نەخۆش بیدات ، جێبەجێکردنی نوسخەی ئەلیکترۆنی و پزیشکانی خێزان و ڕێکاری بەرفراوان بۆ هاتنەدی ئەم پلانانە گیراوەتەبەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەم، ٩٤٣ هەزار و ٧٧١ کەس لە کلینیکەکانی دابینی کۆمەڵایەتی و نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە وەرگیراون و چارەسەریان بۆ کراوە، وتیشی: لە ساڵی پێشوودا خزمەتگوزاری پاراکلینیک پێشکەش بە ٧٧٤ هەزار و ٩١٩ کەس کراوە.

قادری ئەقدەم ڕاشیگەیاند: ساڵی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی چارەسەر و دەرمانی دابینێ کۆمەڵایەتی کوردستان 106 هەلی کار و ئەمساڵ 21 هەلی کار و لە ساڵی داهاتووشدا 146 کەس لە گەنجانی پاریزگا دادەمەزرێنێت..

342/