AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٣ شوبات ٢٠٢٤

٨:٠٠:٢٢ د.ن
1434925

سێ داواکاری ئێران لە عێڕاق/دەرکردنی جودایی خوازەکان گەییشتە کوێ؟

لە 28 ی ڕەشەممەی 1401 ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران و عێراق واژۆ کرا. گرینگترین بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتننە کۆتایی هێنان بە بوونی تیرۆریستەکان لە هەرێمی کوردستان بوو.

 گرووپی سیاسەت: حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران هەفتەی رابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا، لە سەفەری بەم زووانەی عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیران بۆ عێراق هەواڵی دا. بەو بۆنەوە پێوەندی سیاسی و ئەمنیەتی تاران و بەغدا بە گوێرەی ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی نێوان دوو وڵاتەکە لێک دەدەینەوە.

هەموو گەلی عێڕاق و بەپرسانی حکومەتی عێراق و تەنانەت هەریمی کوردستانیش لەسەر ڕۆڵگێڕانی هێزە ئێرانییەکان بە فەرماندەیی حاج قاسم سولەیمانی لە یارمەتیدانی هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە بەرانبەر تیرۆریزم جەخت دەکەن و دانی پێدا دەنێن.

بەم حاڵەوە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، هەرێمی کوردستان بووەتە شوێنی جەولانی گرووپگەلێک کە بەدوای هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی گەلی ئێران بوون. لووتکەی ئەو پرسەش لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی پاییزی 1401 دەرکەوت؛ لە کاتێکدا کە ئەندامانی ئەو گرووپە جودایی خوازانە، هەوڵگەلێکیان دا بۆ ئەنجامی هەڵمەتی تیرۆریستی لە ئێران.

لە کۆتاییدا لە ڕێکەوتی 28 ی ڕەشەممەی 1401 ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران و عێراق واژۆ کرا. گرینگترین بڕگەی ئەو ڕێککەوتنە دەرکردنی گرووپە جودایی خواز و دژە شۆڕشەکان لە هەرێمی کوردستان بوو.

بە پێ ئەو ڕێککەوتنە حکومەتی عێراق ئەبوا تا 19 ی سێپتەمبەری 2023 گرووپە جودایی خوازەکان لە هەرێم چەک کردبا و لە بنکە سەربازییەکانی هەرێم دەریانی کردبا.

بەڵام 28 ی خەرمانانی 1402 کاتی دیاری کردنی ڕێکەوتی کۆتایی لەلایەن ئێرانیشەوە هات و بەڵام ئەو ڕێککەوتننە بەتواوەتی جێبەجێ نەکرا و بەو مەبەستە سەرلەشکەر باقری چووە عێراق و لە ئەو بارەوە وتی کە بوونی 3000 هێزی چەکداری لە پشت دیوارەکانی سنوورمانەوە بۆ ئێمە قبووڵ کراو نییە.

لە 31 ی خەرمانانی ئەمساڵدا واتا سێ ڕۆژ دوای کۆتایی هاتنی مۆڵەتی حکومەتی عێڕاق بۆ پاک کردنەوەی سنوورەکان، داوای ناردنی کارناس بۆ دڵنیا بوون لە چەک کردنی تەواوی حزبە کوردییەکان و چۆڵ کردنی کەمپەکانیانی کرد.

بێ گومان کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرسی ئەمنیەتی نەتەوەیی خۆی کەمکاری لە هیچ لایەنێک قبووڵ ناکات و بەڵگە ئەو مەبەستەش هۆشدارییگەلێکە کە لە بانترین ئاستی لەشکەری و ئیداریدا دەدرێتە بەرپرسانی هەرێم و عێڕاق. سیاسەتی ئێران لە ناوچەکە لەسەر پەرەپێدان بە ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایش لە وڵاتانی دراوسییە و هەر لایەنێک ئەو ستراتیژییە پێشێل بکات، لەگەڵ وەڵامی قامی ئێران بەرەوڕوو دەبێتەوە.

یەکێکی دیکە لە ئەو پرسانەی کە حکومەتی عێڕاق ئەبێ هەوڵی بۆ بدات دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێڕاقە.

20 ساڵ لە هێرشی واشنتۆن بۆ سەر عێڕاق تێدەپەڕێت و هێزەکانی ئەمریکا بە بیانووی ئەمنیەتی و سیاسی لە خاکی ئەو وڵاتەن. چوار ساڵ پێش دوای تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان لە فڕۆکەخانەی بەغدا، پەرلەمانی عێڕاق دەرکردنی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکای پەسەند کرد و لە ئەو بارەوە حکومەتی عێراق ئەرکی یاسایی خۆی لە ئەستۆ گرت. سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ماوەیێک پێش بوو کە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە هێزە ئەمریکییەکان ئەبێ خاکی عێراق بەجێ بهێڵن.

بەڵام بابەتێکی دیکە کە هەوڵی زیاتری شاندی لێپرسینەوە لە ئەمریکای دەوێت، بە کۆتایی گەییشتنی دۆسیەی شوێنگیری کردنی هۆکارەکانی شەهادەتی حاج قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیسە.

342/