AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٣ شوبات ٢٠٢٤

٧:٥٩:٤٦ د.ن
1434924

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ماته‌مینی گشتی بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ڕاگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سودانی ئاڕاسته‌ی ڕاگه‌یاندنی ماته‌مینی گشتی كرد له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ، وه‌ك هاوسۆزیه‌ك بۆ گیانی شه‌هیدانی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و ئه‌و هاوڵاتییه‌ مه‌ده‌نیانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌كاشات و قائیم له‌ ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار گیانیان له‌ده‌ستدا.

شه‌وی ڕابردو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هێرشی ئاسمانی ده‌ستپێكرد و پێگه‌كانی سه‌ر به‌ حه‌شدی كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كرده‌ ئامانج و زیانی گیانی لێكه‌وته‌وه‌.

هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار ڕایگه‌یاند، ژماره‌یەک كوژراویان هەیە و گه‌ڕانیش به‌دوای بێسه‌روشوێنبوان به‌رده‌وامه‌.

342/