AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٣ شوبات ٢٠٢٤

٧:٥٩:٢٢ د.ن
1434923

پێشکەوتنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری تەندروستی لە 45 ساڵی ڕابردوو

کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی 45 ساڵی ڕابردوودا لە بواری پزیشکیدا دەستکەوتی لە ژێر ئەستەمترین گەمارۆکانی ڕۆژاوا و بەتایبەتی ئەمریکا بە دەست هێناوە.

 بەشی نێودەوڵەتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی 45 ساڵی ڕابردوودا لە بواری پزیشکی دەستکەوتی درەوشاوەی هەبووە. هەندێک لە گرینگترین دەستکەوتە پزیشکی و تەندروستییەکانی ئێران لە 45 ساڵی ڕابردوو لە خوارەوە دێت:

1. پێوەری تەمەن درێژیی

پێوەری تەمەن درێژییلە ئێران ئێستا 22 ساڵ زیاتر لە پێش شۆڕش و تەنانەت مامناوەدی جیهانییە. پێوەری درێژیی تەمەن پێش لە شۆڕش 55 ساڵ بوو کە نزمتر لە مامناوەندی جیهانی بوو کەچی ئێستا پێوەری ژیان لە ئێران گەییشتووەتە 77 ساڵ.

2. مەرگی کۆرپەکان و دایکانی دووگیان

یەکێک لە دەستکەوتە گرینگەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری تەندروستی، نزم بوونەوەی 10 ئەوەندەیی مەرگی کۆرپە و دایکانی دووگیانە. پێش لە شۆڕش مەرگی کۆرپەکان و دایکانی دووگیان بە ڕیزەوە 82 لە هەزار و 274 لە 100 هەزار کەس بوو کەچی ئێستا ئەو ژمارە بە ڕیزەوە بۆ 11 لە هەزار و 16 لە 100 هەزار کەس نزم بووەتەوە کە ئەوە دەستکەوتێکی گرینگ دێتە ئەژمار.

3. دەستخستنی خزمەتگوزاری پزیشکی

پێوەری دەستخستنی دەرمانی بریتی لە لەبەردەست بوونی پزیشک، نەخۆشخانە و ناوەندی دەرمانی و دەرمانە. پێش لە شۆڕشی ئیسلامی لانی زۆر سەدا 37 ی شارەکان نەخۆشخانە و ناوەندەی دەرمانیان هەبوو بەڵام ئەو ئامارە ئێستا بۆ سەدا 97 بەرز بووەتەوە. جگە لە ئەوە پێش لە شۆڕش بۆ هەر 10 هەزار کەس 3 پزیشک هەبوو بەڵام ئێستا ئەو ئامارە بۆ 16 پزیشک لە هەر 10 هەزار کەسا بەرز بووەتەوە. کەواتە ئاستی خزمەتگوزاری پزیشکی لە 45 ساڵی ڕابردوودا 5 ئەوەندە بووەتەوە.

4. بەرز بوونەوەی ژمارەی پزیشکانی ژن

دوژمنان بەتایبەت لە یەک ساڵی دوایی لەسەر ژنان لە ئێران خەجت دەکەن و پاگەندە دەکەن کە ژنان لە پێکهاتەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا گەشەیان نەکردووە و لەگەڵ توندوتیژی بەرەوڕوون. هەندێک لە ئامارەکان بەتواوەتی ئەوە ڕەت دەکەنەوە.ئامارەکان نیشانی دەدات کە تەنیا لە بواری تەندروستیدا سەدا 60 ی دەرچووانی کارناسی باڵا و 52 ی دەرچووانی دکتۆرا خانمانن.ئێستا ژمارەی پزیشکانی خانم لە ئێراندا گەییشتووەتە 71 هەزار کەس کە 35 ئەوەندەی سەرەتای شۆڕشە.

5. سەرکەوتنەکان لە بواری تەندروستی گشتی

سەرکەوتنەکان لە بواری تەندروستی گشتی و بەرچاو و کۆنترۆڵی نەخۆشینە گشت گیرەکان لە دیکەی دەستکەوتە بەرچاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە 45 ساڵی ڕابردوو بووە. لە 45 ساڵی ڕابردوودا نەخۆشینگەلێک وەکوو قۆزەڕەشە، هاوڵە، گولی و … لەناوچوون و نەخۆشینی گشت گیر وەکوو هیپاتیت و چڵکی زۆری هەناسەیی کەم بووەتەوە کە ئەوە دەستکەوتی گرینگ لە بواری پزیشکییە.

6.گەشە لە بواری دەرمانسازی

لە سەردەمی پێش شۆڕشدا نزیک بە 50 کۆمپانیای وەبەرهێنانی جیهازاتی پزیشکی لە ئێران هەبوو کە تەنیا دەیانتوانی 3 لەسەدی پێداویستی ناوخۆ دابین بکەن بەڵام دوای شۆڕش زیاتر لە 500 کۆمپانیای جیهازاتی پزیشکی خەریکی چالاکین و پێداویستی سەدا 80 ی ئێران دابین دەکەن.

ئەنجام

پێشکەوتنگەلێک لە لە بواری پزیشکی و تەندروستی بەدەست هاتووە، نیشانی دەدات کە یەکێک لە گرینگترین یەکمایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرنا لە 45 ساڵی ڕابردوودا سەرەنجدان بە گیانی خەڵک و بەرز کردنەوەی پێوەرەکانی تەندروستی بووە، بەڵام دوژمنانی کۆماری ئیسلامی تێدەکۆشن ئەو دەتکەوتە ئاشکراگەلە نکۆڵی بکەن لە حاڵێکدا کە هەموو ئەو دەستکەوتانە لە دۆخێکدا بوون کە ئێران لە ژێر گەمارۆی ڕۆژاوا و بەتایبەتی ئەمریکا بووە کە بێ گومان لە هەنگاوی دووهەمی شۆڕشی ئیسلامیش درێژەی دەبێت.